ئابووری
ئاڵتوون گڕى به‌رداوه‌ته بازاڕ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
جارێكى تر نرخى ئاڵتوون له بۆرسه‌ى جیهانیی به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته ئاستێكى مێژوویی كه پێشتر ئه‌و نرخه‌ى تۆمارنه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى ئاڵتوون بۆ 2830 دۆلار به‌رزبووه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاسته له مێژووى ئاڵتوون.
به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ئۆنسه، له بازاڕه‌كاندا نرخى زێڕ به‌شێوه‌ى مسقاڵ زیاتر به‌رزبووه‌وه.
یه‌ك مسقاڵى عه‌یاره 18 بۆ 515 هه‌زار به‌رزبووه‌وه، یه‌ك مسقاڵ عه‌یاره 21 بۆ 590 هه‌زار به‌رزبووه‌وه، یه‌ك مسقاڵى عه‌یاره 24 بۆ 680 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌وه.
ع
بیروڕا



