ئابووری

وەزارەتى دارایی هەرێم بڕیارێكى نوێى ده‌ركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتى دارایی هەرێم بڕیارێكى نوێى ده‌ركرد
مه‌ودا میدیا-

وەزارەتى دارایی هەرێم، وەزارەتى ناوخۆئاگادار ده‌كاته‌وه‌ هەموو ئەو هێزانەى سەر بە وەزارەته‌كه‌ین و بەپێى یاساى راژە و خانەنشینیى هێزەکانى ناوخۆ ژمارە 18ی ساڵى 2011، خانەنشین دەکرێن.

به‌پێى نووسراوێکى وەزارەتى دارایی و ئابووریى حكومه‌تى هەرێمى کوردستان، لەکاتى جێبەجێکردنى یاساى خانەنشینیی یەکگرتووى عیراق ژمارە 9ی ساڵى 2014 بۆ هاوتاکردنى مووچە و خانەنشینیی فەرمانبەران، هێزەکانى پێشمەرگە و هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆ بۆ تەمەنى خانەنشینی دەگەڕێنەوە سەر ئەو یاسایەى تایبەت بە خۆیانە".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، بەپێى یاساى خانەنشینیی هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆ، کارمەندانى ئەو هێزانە دەتوانن لە تەمەنى 45 ساڵى داواى خانەنشینبوون بکەن، بەڵام دەبێت 15 ساڵ خزمەتیان هەبێت، لەکاتێکدا بەپێى یاساى خانەنشینى یەکگرتوو، فەرمانبەرانى شارستانى دەبێت تەمەنیان بگاتە 50 ساڵ و 20 ساڵ خزمەتیان هەبێت، ئەوکات دەتوانن داواى خانەنشینبوون بکەن.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan