ئابووری
گرفتى گه‌نم و ئارد دروستنابێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ گرفتى كه‌مى گه‌نم هه‌بێت، ئه‌وه سایلۆكان پڕن له گه‌نم و هیچ كێشه‌یه‌ك دروستنابێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ به‌هۆى كه‌مبارانى و كه‌مچاندنى گه‌نم، گرفت رووبدات، ئه‌وه له سایلۆكانه‌وه هیچ كێشه‌یه‌ك دروستنابێت".
وتیشى "سایلۆكان پڕن له‌گه‌نم و به‌شی ئه‌وه‌نده‌ش به‌رهه‌م ده‌بێت له سایلۆكان وه‌ربگیرێت و هیچ كێشه‌یه‌ك له كه‌مى گه‌نم و دابه‌شكردنى ئاردى مانگانه روونادات".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق بڕیاریداوه بۆ ئه‌مساڵ وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران بۆ نیوه كه‌مبكاته‌وه.
ع