ئابووری
هۆکاری بڕینی مینحەی خانەنشینان ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/2/5، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ بڕی 100 هەزار لە مووچەی بەشێک لە خانەنشینانی هەرێم بڕدرا، ئەمەش ناڕەزایی ئەو خانەنشینانەی لێکەوتەوە.
سادق عوسمان، وتبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو 100 هەزارە مینحەی سەرۆک وەزیرانی عیراق بووە، سێ ساڵە لە عیراق جێبەجێدەکرێت بۆ هەموو ئەو خانەنشینانەی کە مووچەکانیان لە ملیۆنێک دینار کەمترە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە ساڵانە بڕیاری تازەکردنەوە لەسەر بەردەوام بوونی مینحەکە بدرێت، بۆیە لەئێستادا مینحەکە نەبڕاوە بەڵکو راگیراوە تاوەکو بڕیاری درێژکردنەوەی لەسەر دەدرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "هەرکات بڕیارەکە تازەکرایەوە لە مانگی شوبات یان مانگی ئازار ئەوکاتە لە مانگی یەکەوە مینحەی هەموو مانگەکانیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە".
ب ح

بیروڕا