ئابووری
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی کەمیکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگای سلێمانی بەراورد بە هەفتەی رابردووتر بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
بەپێی ماڵپەڕی شەفافیەت "داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگای سلێمانی 5 ملیارو و 845 ملیۆن و 535 هەزار دینار بووە".
بەڵام هەفتەی رابردووتر داهاتی پارێزگاکە زیاتر لە 18 ملیار دینار بووە.
شایەنی باسە تا ئێستا داهاتی پارێزگای هەولێر نازاندرێت چەندەو بۆ کوێ دەبێت.
ع