ئابووری

پابەندبوونی ھەرێم بە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ بەغدا گومانی لەسەرە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پابەندبوونی ھەرێم بە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ بەغدا گومانی لەسەرە
مەودا میدیا-

سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان حکومەتی ھەرێم و بەغدا لە سەر دابینکردنی مووچەی 12 مانگی ئەمساڵ، گومان دەکرێت پابەندیی پێوە بکرێت و ئەندامێکی پێشووی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراقیش دەڵێت "لەبەر ئەوەی لە رابردوودا ئەزموونی پابەند نەبوون لە لایەن حکومەتی ھەرێمەوە ھەبووە، گومان دەکەم ئەم رێککەوتنەش وەک خۆی ئەنجام بدرێت".

لە ماوەی رابردوودا وەفدی دانووستکارانی ھەرێم و بەغدا رایانگەیاند، گرفتی مووچە بۆ تەواوی مانگەکانی ساڵی 2025 چارەسەرکراوە و وەک وەفدی ھەرێم ئاماژەیان پێدا، رێککەوتنیان لەگەڵ عیراق کردووە و داھاتی نانەوتی رادەستی بەغدا دەکەن و ئەوانیش پارەی تەواوی مووچە دەنێرن، مووچەخۆرانیش بە گومانن لەو بەڵێنانەی حکومەتی ھەرێم کە پابەندی رێککەوتنەکە بن و لە دڵەڕاوکێی ئەوەدان لە داھاتوویشدا رووبەڕووی دواکەوتن و پێنەدانی مووچە ببنەوە.

لەو بارەیەشەوە، ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "خوازیارم ئەو بەڵێنانەی حکومەتی ھەرێم دەیدات پابەند بێت پێوەی، ھەرچەند من گومانم ھەیە، چونکە لە رابردوودا ئەزموونی ئەوەمان ھەیە کە لە 2012 و 2015، لەو ساڵانەی بودجە تێپەڕێندراوە و رێککەوتن کراوە، زیاتر حکومەتی ھەرێمی کوردستان پابەند نەبووە پێوەی".

وتیشی "من گومان دەکەم کە ھەرێم پابەند بێت، بەڵام با چاوەڕێ بکەین، بزانین بە کردار ئەو قسە و رێککەوتنانەی حکومەتی ھەرێم دەیکات، ھەر بەڕێکردنی کاتە یان بە دڵنیاییەوە پابەند دەبێت بە بەڵێنەکانيیەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بۆیە مەسەلەی مووچە پەیوەندی بە بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵییەوە ھەیە، چونکە لە ناو بڕیارەکانی دادگە کۆمەڵێک شتی تێدایە، ھەرێم نایەوێت پابەند بێت پێوەی".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan