ئابووری

وەزارەتی دارایی هەرێم فەرمانگەکان ئاگادار دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی هەرێم فەرمانگەکان ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان کردووە کە تایبەتە بە یەكخستنی ناونیشانی وەزیفی فەرمانبەران لەگەڵ پلە و ناونیشانی فەرمانبەرانی عیراق.

وەزارەتی دارایی هەرێم داوا لە وەزارەتەكان دەکات کە یاسای فیدراڵی ژمارە 19ی ساڵی 2024، بۆ ناونیشانی وەزیفی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "لە كاتی نەگونجانی ناونیشانی وەزیفی عیراق، لەگەڵ  كار و ناونیشانی ئێستای فەرمانبەرانی هەر وەزارەتێک، یان نەبوونی ناونیشانی وەزیفی گونجاو بەپێی پسپۆڕیی بڕوانامەكان، ئەوە بەپێی خشتەیەك دەبێت زانیارییەكان بۆ وەزارەتی دارایی رەوانە بكرێن".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "پێویستە ناوی چواری فەرمانبەر، ناونیشانی وەزیفی، پلە، مووچەی بنەڕەتی، دەستبەكاربوون، یەكەم بڕوانامەی دامەزراندن، شوێنی كار و فەرمانگەكەی بنووسرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan