ئابووری
ئهو خانهنشینانهى پێشمهرگه كه له مووچهكهیان بڕاوه له مووچهى داهاتوودا قهرهبوو دهكرێنهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
دواى ئهوهى ژمارەیەک لە خانەنشینانی پێشمەرگە دژی بڕینی بەشێک لە مووچەکانیان لە سلێمانی گردبوونەوە، بەڕێوەبەری بانكی خانەنشینی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت "لە مانگی داهاتووەوە كێشەی موچەكانیان چارەسەر دەكرێت و وەك پێشوی لێدێتەوە".
خانەنشینان ئاماژهیان بهوهكردووه "نزیکەی پێنج هەزار ئەفسەر و پێشمەرگەی خانەنشین بێ ئهوهى گەڕابێتنهوه بۆ ساڵانی خزمەت و پلەکەیان، بڕێکی زۆر پارەیان لێبڕدراوە و بڕیارهكهش تەنیا لە سلێمانی جێبەجێکراوە".
راشیانگهیاندووه "ئەو خانهنشینانهى پارەیان لێبڕاوە خاوەنی نزیکەی 30 ساڵ خزمەتن و کە تێیاندایه بڕی 500 هەزار دینار لە مووچەکەی بڕاوە".
هاوكات، عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگەش ئاشكرایكرد "كێشكهیان له مانگى دوودا چارهسهر دهكرێت و ئەو بڕه پارەیەی له مانگی یەك لێیان بڕاوە، لە كاتى دابهشكردنى مووچەی مانگی دوو بۆیان قەرەبوو دەكرێتەوە".
پ ح ع

بیروڕا