ئابووری
بەستنی سەرەمووچە و دەرماڵەکان راگیران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای رێککەوتنەکەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا و چەسپاندنی لیستی مووچەی مانگی یەک بۆ دابەشکردنی مووچەی 12 مانگی ئەمساڵ، کێشە بۆ بەستنی سەرە مووچە و بەستنی دەرماڵە جیاوازەکانی فەرمانبەران دروست دەبێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەڕێوەبەرایەتییەکان ئاگادارکراونەتەوە، بەستنی هەر جیاوازییەکی مووچە یان سەرمووچە و دەرماڵەکان بۆ مانگەکانی داهاتوو رابگرن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەوانەی مۆڵەتی دایکایەتیان وەرگرتووە و مووچەی مانگی یەکیان بە مۆڵەتەوە وەرگرتووە ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ سەر کارەکانیشیان هەر بڕی مووچەی مۆڵەتەکەیان پێدەدرێت".
ئەوەشی خستەڕوو " ئەمساڵ هیچ سەرەمووچەیەک یان دەرماڵەی خێزان و منداڵ بۆ فەرمانبەران خەرج ناکرێت، هەروەها یەکە ژمێریارییەکان ئاگادارکراونەتەوە لەم هەفتەیەوە ئامادەکاریی بکەن لەسەر سیستمی ناوەندی مووچە و لیستی مانگی دوو رەوانەی وەزارەت بکەن
ب ح

بیروڕا