ئابووری

مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

سبەینێ مووچەی مانگی یەكی مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری سەرجەم پەروەردەكان دابەش دەكرێت و لەسنووری هەولێر و دهۆک مووچەی دوو مانگیان پێدەدرێت.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگی یەک دابەش دەکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "مامۆستایانی سنووری هەولێر و دهۆك لەگەڵ مووچەی مانگی یەک، مووچەی مانگی حەوتی ساڵی رابردوویان پێدەدرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "بڕیارە مووچەی مانگی هەشتی ساڵی رابردوو لە سنووری پەروەردەکانی هەولێر و دهۆك لەگەڵ مووچەی مانگی دووی ئەمساڵ وەربگرن".

ئەمە لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا پاداشتی دارایی مانگەکانی حەوت و هەشتی ساڵی رابردووی مامۆستایانی وانەبێژ پێش فەرمانی بە گرێبەستبوونیان لە سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک دابەش نەکراوە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan