ئابووری

سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بازرگانی خۆراکی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عیراق ئاشکرایکرد 10 رۆژ پێش هاتنی مانگی رەمەزان سەبەتەی خۆراکی رەمەزان دابەش دەکەن

هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بازرگانی خۆراک رایگەیاند " 10 رۆژ پێش هاتنی مانگی رەمەزان دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک دەکرێت کە جگە لە بەرهەمە سەرەکییەکان پێنج جۆر بەرهەمی پاقلەمەنی وەک (ماش، فاسۆلیا، دوو جۆر نۆک، نیسک)ی بۆ زیادکراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەبەتەی خۆرکیان بۆ 41 ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتیی ئامادە کردووە، بەجۆرێک کۆی ئەو کەسانەی لەمساڵدا لە کارتی بەشەخۆراکدا بەشدارن دەبنە 48 ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتیی".

ئەوەشی خستەڕوو "هەر خێزانێک دەتوانێت لە کۆی ئەو پێنج ماددە خۆراکە زیادەیە، چوار بەرهەمیان وەربگرێت، بەشێوەیەک هەر خێزانێکی چوار کەسی دەتوانێت بڕی یەک کیلۆگرام لە هەر جۆرێکیان وەربگرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan