ئابووری
ره‌نگه گرفت بۆ دواكه‌وتنى مووچه دروستبێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
![ره‌نگه گرفت بۆ دواكه‌وتنى مووچه دروستبێته‌وه](/uploads/article/thumbnail/42411/slider_parraa.jpg)
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر ناردنى نه‌وت له رێگه‌ى سۆمۆوه رێككه‌وتنیان نه‌كردووه و ئه‌گه‌رى هه‌یه گرفت بۆ مووچه‌ى مانگى دوو دروستبكات.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "ترس هه‌یه قه‌یرانی دواكه‌وتنی مووچه سه‌رهه‌ڵبداته‌وه، چونكه دوای په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری یاسای بودجه‌ی عیراق، تا ئێستا رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
وتیشى "تا ئێستا كوردستان خۆی راسته‌وخۆ نه‌وت ده‌فرۆشێت، هیچ ئاماده‌كارییه‌كی ته‌كنیكیی بۆ راده‌ستكردنی نه‌وت به سۆمۆ نه‌كراوه و تاوەکو ئێستا هه‌رێمی كوردستان 80 ملیار دیناری داهاتای ناوخۆی راده‌ستی به‌غداد نه‌كردووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ترس هه‌یه تا دوای مانگی ئادار رێككه‌وتنه‌كه نه‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و عیراق دووباره سزای مووچه‌خۆران بدات و مووچه نه‌نێرێت".
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌و باره‌وه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "حكومه‌تى عێراق داوایكردووه له هه‌رێم هه‌رچى زووه ئه‌و رێككه‌وتنه بچێته بوارى جێبه‌جێكردن و نه‌وت له رێگه‌ى سۆمۆوه هه‌نارده بكرێت، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ك هه‌میشه ئیهمالى و ده‌یه‌وێت شته‌كه دوابخات".
ع
بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/2/resized_%D9%A8.png)
![News](/uploads/author/picture/122/resized_resized_%D9%A7.png)
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)