ئابووری
عیراق له ژێر فشارى سیاسی بهرانبهر به ههرێم رازی بووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پێشووی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت "ھەموارکردنەوەی ماددەی 12 و رازیبوونی حکومەتی فیدراڵی بە 16 دۆلار بۆ تێچووی ھەر بەرمیلێک، دڵنیام ناچاری بووە و لە ژێر فشاری سیاسی ئەو بابەتەی قبوڵکردووە".
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ھەموارکردنەوەی ماددەی 12 بۆ ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان تێپەڕێندرا و حکومەتی عیراق رازی بوو بە ھەر بەرمیلێک تێچووەکەی 16 دۆلار بێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچ رێکارێکی دەستپێکردن بە ھەناردەکردنەوەی نەوتیش ئەنجام نەدراوە.
لەبارەی رازی بوونی عیراقیش بەو 16 دۆلارە بۆ تێچووی ھەر بەرمیلێک نەوت، ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "ئەو بابەتە دڵنیام بە ناچاری بووە و حکومەتی فیدراڵ لە ژێر فشاری سیاسی ئەوەی قبوڵکردووە، ئەیگینا قابیل بە چاوپێخشاندنەوەیە لە ماوەی 60 رۆژدا".
وتیشی "ھەرچەندە ئەو ماوەیەش دابنێن پێم وایە حکومەتی ھەرێم لەبەر ئەوەی کۆمەڵێک پابەندبوونی پێشتری کردووە، نایەوێت لە داھاتەکان حکومەتی عیراق بەشداری پێ بکات".
روونیشیکردەوە "بۆیە ناتوانم بچمە ژێر باری ئەو بڕوایەی کە حکومەتی ھەرێم بە ئاسانی پابەند دەبێت".
پ ح ع

بیروڕا