ئابووری

دوایین ئاگاداركردنه‌وه‌ درایه‌ هاوڵاتییانى عه‌ربه‌ت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوایین ئاگاداركردنه‌وه‌ درایه‌ هاوڵاتییانى عه‌ربه‌ت

مه‌ودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی عەربەت داوا لە هاوڵاتییانی سنوورەکە دەکات، ئەوانەی ناویان لە لیستی لای وەکیلەکانی خۆراک هەیە، بچن کارتی نەوتەکانیان نوێبکەنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی عەربەت ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "دەبێت لە ماوەی سێ رۆژدا ئەو هاوڵاتییانەی کە ناویان لەلایەن بریکارەکانی خۆراک هەیە، کارتی نەوتەکانیان نوێبکەنەوە".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "ئەگەر ئه‌و كاره‌ نه‌كه‌ن مافی وەرگرتنی نەوتیان دەفەوتێت، بڕیارە وەجبەیەکی نوێی نەوت بەسەر هاوڵاتییانی ناحیەی عەربەت دابەش بکرێت و دەبێت ئەو کارتەی کە پێشتر بەکاریانهێناوە بۆ وەرگرتنی نەوت چالاکی بکەنەوە".

سامان عه‌زیز، بریكارى خۆراك به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و نه‌وته‌ى ده‌درێته‌ هاوڵاتییان، نه‌وته‌ هه‌رزانه‌كه‌ى به‌غدایه‌ و 200 لیتره‌ به‌ 60 هه‌زار دینار".

ع
Qaiwan
Qaiwan