ئابووری
به‌شه‌خۆراكی یەک و ئاردى مانگى دوو دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكی مانگی 10ی ساڵى 2024 و ئاردی مانگی یەکی ئەمساڵ له كۆتاییدایه‌و ده‌ست به‌دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراك و ئاردى نوێ ده‌كرێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوبه‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دابه‌شكردنى به‌شه خۆراكی مانگى 10ى ساڵى رابردوو له كۆتاییدایه و به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێت".
هه‌روه‌ها وتى "به‌شه‌ئاردی مانگى یەکیش لە کۆتاییداوە، چاوەڕێی هاتنی بەشەخۆراکی مانگی یەک دەکەین، هاتووه هه‌ر كات ده‌ستبه‌دابه‌شكردنى ده‌كه‌ین".
وتیشى "به‌شه‌ئاردى مانگى دووش دابه‌شده‌كه‌ین و گه‌نم ره‌وانه‌ى ئاشه‌كان دەکرێت بۆ ئه‌وه‌ى بكرێته ئارد و دابه‌شبكرێت".
ع
بیروڕا



