ئابووری

دوو 100 هەزاری بدرێتە خانەنشینان

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو 100 هەزاری بدرێتە خانەنشینان
 

مەودا میدیا-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، داوامکردووە لە حکومەتی عیراق دوو 100 هەزاری بۆ خانەنشینانی هەرێم خەرجبکات.

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بڵاویکردەوە "داوای 100 هەزاری باشکردنی بژێویم ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عیراق کرد تاکو ئەو بڕیارە خانەنشینانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە".

وتیشی "دوو 100 هەزار دیناری دەدرێت بەخانەنشینان، یەکەمیان لەیاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراق هەیە بۆ ئەوانەی مووچەکانیان کەمترە لە 500 هەزارە، ئەمە جێبەجێکراوەو بەردەوامە".

هەروەها "دووەمیان بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقە بۆ ئەوانەی مووچەکانیان کەمترە لە ملیۆنێک دینارە، ئەم 100 هەزارەیان لەئێستەدا تەنها خانەنشینانی عیراق وەریدەگرن بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، داوامکردووە ئەو 100 هەزارە خانەنشینانی هەرێمیش بگرێتەوە".

پێشتر هەرێمی کوردستان خۆی ئەمەی جێبەجێکردوەو داویەتی بەخانەنشینان، لەمانگی یەکەوە عیراق دەڵێ ئەو 100 هەزارە نادەین بەخانەنشینانی هەرێم.

ع
Qaiwan
Qaiwan