ئابووری
نرخى دراوى ئه‌لیكترۆنى پای به‌رزبووه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
![نرخى دراوى ئه‌لیكترۆنى پای به‌رزبووه‌وه](/uploads/article/thumbnail/42439/slider_Screenshot_20240330_033009_X.jpg)
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى رۆژى رابردوو تیمى دراوى ئه‌لیكترۆنى پاى "pi" رایانگه‌یاند، 25ى مانگ له‌سه‌ر سه‌كۆى okx لیست ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه.
دراوى پاى، یه‌كێكه له دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان كه له ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردوو به‌رده‌وام ماینێنتى هه‌بووه و ده‌یان ملیۆن به‌شداربووى هه‌یه، له دوو ساڵى رابردوو ماینێنكردنى كه‌میكردووه به‌هۆكارى ئه‌وه‌ى دراوه‌كه لیست ده‌بێت.
به‌لاى به‌كارهێنه‌رانى ئه‌و دراوه، پاى له داهاتوودا به‌هه‌مان شێوه‌ى دراوى بیتكۆین نرخه‌كه‌ى له بازاڕه‌كاندا به‌رزده‌بێته‌وه و وه‌ك بیتكۆین ته‌ماشا ده‌كرێت.
به‌رهه‌م عه‌لى، به‌كارهێنه‌رێكى سه‌ره‌كى و كڕیارى دراوه‌كه‌یه و به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پاى داهاتوویه‌كى به‌هێزى هه‌یه، خه‌ڵكێكى زۆر به‌كاریده‌هێنێت، رۆژى رابردوو به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى و چاوه‌ڕواننه‌كراو تیمى پاى رایانگه‌یاند رۆژى 25ى ئه‌م مانگه، دراوه‌كه له تۆڕى okx لیست ده‌كرێت".
وتیشى "دواى ئه‌و هه‌واڵه نرخى پاى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و ئێستا یه‌ك پاى ناو جزدان دوو هه‌زار دیناره".
ئه‌و به‌كارهێنه‌ره نه‌یشارده‌وه "پێشبینییه‌كان به‌و جۆره‌ن له‌گه‌ڵ لیستكردنى پاى نرخه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبێته‌وه بۆ سه‌رو چه‌ند دۆلارێك و له ماوه‌یه‌كى كه‌مى دواى لیستكردن نرخه‌كه‌ى بگاته ئاستێكى به‌رز".
ع
بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/2/resized_%D9%A8.png)
![News](/uploads/author/picture/122/resized_resized_%D9%A7.png)
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)