ئابووری
240 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر زه‌وییان بۆ ده‌رچووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى شاره‌وانیى و گه‌شتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، تا ئێستا 240 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر زه‌وییان بۆ ده‌رچووه و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانیی و گەشتوگوزار رایگەیاند "پرۆسەی دابەشكردنی زەوی پرۆسەیەكی بەردەوامە و ئێستاش زۆر بە ڕێكوپێكی بەڕێوەدەچێت".
وتیشى "ئێستا لە وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار لێژنەیەكی تایبەتمان كار لەسەر ئەو پرۆسەیە دەكات و ئەو وەزارەتانەی كە لیستەكانیان تەواو نەكردبوو، لیژنەیەكی تایبەتمەندیی وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار سەردانی ئەو وەزارەتانەیان كردووە و هاوكاریان بوون بۆ ئامادەكردنی لیستەكانیان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "تا ئێستا فەرمانی پێدانی زەوی بۆ زیاتر لە 240 هەزار فەرمانبەری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرچووە و لە هەموو شارەوانییەكانیش كاری پێویست لەسەر ئەو پرۆسەیە دەكرێت".
ع
بیروڕا



