ئابووری

كاتى پێدانى 18 مووچه‌كه‌ به‌ خانه‌نشینان دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتى پێدانى 18 مووچه‌كه‌ به‌ خانه‌نشینان دیاریكرا


مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژى یه‌كێتیی خانه‌نشینانى كوردستان رایگه‌یاند، پێدانى 18 مووچه‌ به‌ خانه‌نشینانى ئه‌مساڵ دوو مانگى پێده‌چێت.

ساده‌ق عوسمان، وته‌بێژى یه‌كێتیی خانه‌نشینانى هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى ئه‌مساڵ خانه‌نشین ده‌بن، ئه‌گه‌ر 25 ساڵ خزمه‌تیان هه‌بێت، به‌غدا 12 مووچه‌ی ته‌واویان پێده‌دات".

وتیشى "له‌ فه‌رمانگه‌كه‌ى خۆشیان 6 مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تیی وه‌رده‌گرن ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ مۆڵه‌تى فه‌رمانبه‌ران هه‌یه‌ كه‌هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك بۆى هه‌یه‌ له‌ سالێكدا 36 رۆژ مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر وه‌رینه‌گرتبێت ئه‌و شه‌ش مووچه‌یه‌ وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ 18 مووچه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌گه‌ر 25 ساڵ خزمه‌تى نه‌بێت به‌غدا 12 مووچه‌ى پێ نادات و ته‌نها 6 مووچه‌ى فه‌رمانگه‌كه‌ى خۆى وه‌رده‌گرێت، مامه‌ڵه‌كردن و تۆماركردنیشیان له‌ خانه‌نشینى هه‌رێم زیاتر له‌ دوو مانگی پێده‌چێت".
Qaiwan
Qaiwan