ئابووری

كێشه‌ى مووچه‌ كۆتایی هات و هه‌موو مانگێك ده‌درێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كێشه‌ى مووچه‌ كۆتایی هات و هه‌موو مانگێك ده‌درێت

مه‌ودا میدیا-

سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم رایگه‌یاند، كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كۆتایی هاتووه‌ و هه‌موو مانگێك له‌كاتى خۆى ده‌درێت.

ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند "دەربارەى دابەشکردنى مووچە لە هەموو مانگەکانى ئەمساڵدا دڵنیایى دراوە و بەغداد پارەى تەواوى مووچە بۆ ساڵى 2025 دەنێرێت".

وتیشى "لە بەرامبەریشدا پێویستە هەرێم پابەندبێت بەو داواکارییانەی کراوەتە مەرجی رێککەوتن لەنێوان هەردوولا".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "لەم مانگەوە مووچەى خانەنشینان بە هاوتاکراوى دابەشدەکرێت".

لاى خۆیه‌وه‌ دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند بێت به‌و رێككه‌وتنه‌ى كه‌ كراوه‌، ئه‌وه‌ به‌غدا هه‌موو مانگێك له‌ واده‌ى خۆى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌نێرێت به‌ درێژایی ساڵى 2025".

ع
Qaiwan
Qaiwan