ئابووری
شایستەی دارایی ئەم توێژە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/2/13، لێپرسراوی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، وادەی دابەشکردنی شایستەی دارایی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدانی پەرلەمانی کوردستانی ئاشکراکرد و داوا دەکات هەفتەی داهاتوو سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی شایستەکانیان.
مەریوان محەمەد، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان رایگەیاند"رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بە دابەشکردنی شایستەی كارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەڕێوەبەری بنکەی دەنگدان 350 هەزار دینار وەردەگرن، بەڕێوەبەری وێستگە و کارمەندانی تر 250 هەزار دیناریان پێدەدرێت، ئەگەر دەرچووی کۆلێژ یان پەیمانگە یان ئامادەیی بن".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو کەسانەی فەرمانبەری حکومەتن بڕی 150 هەزار دینار وەردەگرن، هەروەها سوپاس و پێزانینێکی ئەنجومەنی وەزیرانیشیان پێدەدرێت".
مەریوان محەمەد وتیشی "یەدەگەکان ئەگەر دەرچووی ئامادەیی یان پەیمانگا یان زانکۆ بن بڕی 100 هەزار دینار وەردەگرن، بەڵام ئەگەر فەرمانبەری حکومەت بن 50 هەزار دینار و سوپاس و پیزانینێکیان پێدەدرێت".
ب ح

بیروڕا