ئابووری
له بارەی بەشەخۆراکی ھاوڵاتییانەوە دوو بڕیار دهدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
![له بارەی بەشەخۆراکی ھاوڵاتییانەوە دوو بڕیار دهدرێت](/uploads/article/thumbnail/42479/slider_9361afc1-16097424136ddcecb3d84f3502fcb200c6aba966d7_l.jpg)
مهودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمى كوردستان باس له دوو بڕیار دهكات كه له بارەی بەشەخۆراکی ھاوڵاتییانی ھەرێمەوە دراون.
نەوزاد شێخ كامیل، راشیگهیاندووه "یهكێك لهو بڕیارانه زیاد كردنى ناوی منداڵانە لە بەشەخۆراکی مانگانە، ئهوانهى کە تا ئێستا بێبەشن لە وەرگرتنی بەشەخۆراک".
ئاماژهى بهوهشكردووه "ئهوى تریان ئەوەیه ههر كهسێك کارتی نیشتیمانیی نەبێت، لە وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە بێبەش دەبێت".
روونیشیكردوهتهوه "لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عیراق لەسەر هێڵن بۆ تاوهكو بابەتی بە ئهلیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراكی هاوڵاتییان لە هەرێمی كوردستانیش دەسپێبكات، كە لە ئێستادا لە ژمارەیەك پارێزگای یراق دەستپێكردووە و لە هەولێریش وەك ئەزموونی دەستبەكارەكە كراوە".
پ ح ع

بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/2/resized_%D9%A8.png)
![News](/uploads/author/picture/122/resized_resized_%D9%A7.png)
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)