ئابووری

عیراق هه‌نگاوى ده‌ستپێكردنى ته‌وتینى مووچه‌ تاوتوێ ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق هه‌نگاوى ده‌ستپێكردنى ته‌وتینى مووچه‌ تاوتوێ ده‌كات
مه‌ودا میدیا-

لیژنەی دەستپاكی له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ئاماژه‌ به‌ هه‌نگاوى ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى ته‌وتینى مووچه‌ى مووچەخۆرانی هەرێمى كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت "له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانى بانكه‌ فیدراڵییه‌كان لەبارەی گرنگی تەوتین گفتوگۆیان كردووە، بە شێوەیەك كە مافەكانیان گەرەنتی بكرێت".

لە بەیاننامەیەكدا لیژنەكه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی لیژنە و بە میوانداری بیلال سەباح، بەڕێوەبەری گشتیی بانكی بازرگانی عیراق و عەلی كەریم ئەلفەتلاوی، بەڕێوەبەری گشتیی بانكی رافیدەین و وەفا شەرحان غانم، بەڕێوەبەری گشتیی بانكی رەشید، كۆبوونەوە بۆ تاوتوێكردن و گفتوگۆكردن لەسەر كۆمەڵێك بابەتی دارایی و بانكی كراوه‌".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "گفتوگۆ كرا لەسەر ستراتیژی كاركردنی بانكەكان و بابەتی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و كردنەوەی لقەكانی بانك لە هەرێمى كوردستان".

روونیشیكراوه‌ته‌وه‌ "هاوكات لە كۆبوونەوەكەدا باس لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرا بۆ تەوتین كردنی مووچە لەو بانكانە و هەروەها گفتوگۆ كرا لەسەر بابەتی قەرز و هەڵسەنگاندنی قەرز لە بانكەكان".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال