ئابووری

100 كه‌س به‌ گرێبه‌ستى رۆژانه‌ داده‌مه‌زرێندرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


100 كه‌س به‌ گرێبه‌ستى رۆژانه‌ داده‌مه‌زرێندرێن
مه‌ودا میدیا-

زانکۆی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت "100 کەسیان بە شێوه‌ى گرێبەستی رۆژانە دامەزراندووه‌"، داواش دەکات، رۆژی یەکشەممە سەردانیان بکەن".

زانکۆكه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "دوای جیاکردنەوەی ئەو فۆڕمانەی بۆ دابینکردنی 100 هەلی کاری رۆژانە بڵاوکرابوونەوە، 100 کەس بە گرێبەستی رۆژانە وەرگیراون".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "پێویستە ئەو کەسانەی ناویان هاتووەتەوە، رۆژی یەکشەممە 16ی ئەم مانگە، كاتژمێر 00:09ی سه‌ر له‌ بەیانی لە باڵەخانەی ژمارە 16، له‌ هۆڵەکانی کۆنگرێس بە مەبەستی چاوپێکەوتن ئامادەبن".

زانكۆى سلێمانى جه‌ختى كردووه‌ته‌وه‌، پێویستە ئامادەبووان کارتی نیشتمانیی یان پێناسێکیان پێبێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan