ئابووری
هەوڵی گەڕاندنەوەی مینحەکەی خانەنشینان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای ئەوەی لە مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ بڕی 100 هەزار دینار لە مووچەی خانەنشینان بڕا، نیگەرانی ئە توێژەی لێکەوتەوەو وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانیش ئاشکرایدەکات لە هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارەیە.
سادق عوسمان، وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان بە مەودا میدیای رایگەیاند "ئەو 100 هەزار دینارەی لە خانەنشینان بڕدراوە مینحەیە و ساڵانە پێویستی بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عیراقە بۆ نوێکردنەوەو بەردەوامبوونی مینحەکە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بۆ گەڕاندنەوەی 100 هەزار دینارەکە، چەند پەرلەمانتارێك بەڵێنیانداوە نوسراو ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بکەن، تاوەكو رەزامەندی بدات لەسەر گەڕاندنەوەی مینحەکەی خانەنشینان".
ب ح

بیروڕا