ئابووری
سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانیی عیراق بڵاویکردەوە کە هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان کردووەو كوالێتی و مادده خۆراكییهكانیش بۆ هاوڵاتییان لهبهرچاوگیراوه.
محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگەیاند "رۆژی پێنجشەممە 2025/2/20، سەبەتەیەکی نوێی بەشە خۆراک بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێشتر خۆراکی مانگانە لە حەوت ماددە پێکهاتبوو ، بەڵام بۆ مانگی ڕەمەزان مەعکەرۆنی، نیشاستە، شعرییە و ئاردی سفر دابەش دەکرێت، بەمەش دهبێته 11 ماددهی خۆراكی و ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ جێگیرکردنی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا".
ب ح

بیروڕا