کوردستانی
كه‌ى به‌فره‌كه ده‌ستپێده‌كات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا بڵاویكرده‌وه، لە نێوان ئێوارەی پێنجشەممە تاوەکو شەممەى داهاتوو ناوبەناو ئەگەری بارانبارین و بەفربارین هەیە لە چیاکان، له سه‌نته‌رى شاره‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.
سیروان سالح، شارەزای كه‌شوهه‌وا رایگەیاند "لە گەرمیان لە درەنگانێکی ئێوارەی شەممەوە تاوەکو رۆژی دووشەممە بەهۆی کاریگەری تۆپەڵە هەوایەکی ساردی جەمسەرییەوە شەپۆلی سەرمای توند دەستپێدەکات و ناوبەناو ئەگەری بەفروباران هەیە".
وتیشى "بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە ناوچەکوێستانییەکان و بەشێکی گەرمیان پلەکانی گەرمی بە رێژەیەکی زۆر دادەبەزن و لەشەودا لە هەموو ناوچەکان چەند پلەیەک دەچنە ژێر پلەی سفری سەدییەوە".
شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زایه‌كى تر‌ى كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و شه‌پۆله‌ى دێته سه‌ر ناوچه‌كه‌مان، به‌هۆیه‌وه له‌ناوچه شاخاویی و نیمچه شاخاوییه‌كان دابارینى باران ده‌گات 100 ملم، له‌ناوچه‌كانى هه‌ولێرو گه‌رمیانیش 30 بۆ 40 ملم ده‌بێت و به‌فریش له‌ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌بارێت".
ع
بیروڕا



