گێتی
ئهنجومهن ئاسایشى نهتهوهیی ئێران پهیامێكى بڵاوكردهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بە ڕێککەوتننامەی واژۆ کراو لەلایەن وەزیری دەرەوە و بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، سەبارەت بە شێوەی هاوکاری نێوانیان بەیاننامەیەکی دەرکرد.
ئهنجومهنى ئاسایشى نهتهوهیی ئێران بڵاویكردهوه "دەقی رێککەوتننەکە بە گشتیی هەمان شتە کە لە پەسەند کراوەکەی ئەو کۆمیتەدا هەبووە، کومیتەی ئەتۆمی، لە هەموو خولەکاندا لەلایەن ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەییەوە مۆڵهتى بڕیاردانی پێدراوە و ئێستاش هەر وەکو جاران کردەوەی نواندووە".
هەروەها "سەبارەت بە ئەو ناوەندانە کە لەلایەن ئیسرائیل و ئەمهریکاوە هێرشی کرایە سەر، یەکەم؛ دوای رەخساندنی هەلی پێویستی ئەمنەیتی، ئێران راپۆرتی خۆی دوای وەرگرتنی رای ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی پێشکەشی ئاژانس دەکات، دووەم ئەوەی کە لە قۆناغی دواتر شێوەی هاوکاری ئێران و ئاژانس سەبارەت بە راپۆرتە نێردراوەکان بۆ ئاژانس، ئەبێ لە نێوان لایەنەکان رێککەوتن بکرێت و لەوانە بە پێی یاسای ناوخۆیی ئەبێ لەلایەن ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەییەوە پشت راست بکرێتەوە".
له كۆتایشدا باس كراوه "ئەگەر هێرش بکرێتەوە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان ئەو رێککەوتنە رادەگیردرێت".
ع
بیروڕا



