ئابووری
ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانى به‌نزینى موحه‌سه‌ن ده‌كرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى نه‌وتى عیراق رایگه‌یاند، له كه‌ركوك ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانى به‌نزینى موحه‌سه‌ن ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى له رابردوو راگیرابوو.
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق رایگه‌یاند "پاڵاوگەی كەركوك كە سەربە كۆمپانیای پاڵاوگەكانی باكورە، دەستیكرد بە بەرهەمهێنانی بەنزینی موحەسەن، ئەمەش دوای ئەوەی بەمدواییە یەكەی هایدرۆجینكردن و (ئایزۆمێكردن) لە پاوگەكەدا كرایەوە".
وتیشى "توانای پاڵاوگەی كەركوك بۆ بەرهەمهێنانی بەنزینی ئۆكتان بەرز دەگاتە 12 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئەم پەرەسەندنە رۆڵی گەورەی دەبێت لە دابینكردنی بەشێكی گرنگی پێداویستیی بازاڕی ناوخۆیی و ئاستی پشتبەستن بە هاوردەی ئەم ماددەیە لە بازاڕە جیهانییەكان كەمدەكاتەوە".
ع
بیروڕا



