گێتی
وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كى وه‌ك ناتۆ دروستده‌كه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان بیر له دروستكردنى هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كى هاوشێوه‌ى ناتۆ ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان له مه‌ترسیی وڵاتانى ئه‌ندام له ناتۆ بیپارێزن و بتوانن پێكه‌وه به‌رگریی له یه‌كتری بكه‌ن له هه‌ر مه‌ترسییه‌ك و هێرشێك بۆ سه‌ریان.
میسر کاردەکات بۆ دروستکردنی هاوپەیمانییه‌تییەکی سەربازیی عەرەبی هاوشێوەی ناتۆ بۆ پاراستنی وڵاتانی عەرەبی لە هێرشی وڵاتانی نا عەرەبی و ئیسرائیل و وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک بکرێتە سەر وڵاتانی عەرەبی.
بەپێی راپۆرتە هەواڵییەکان هێرشەکەی هەفتەی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر پاڵنەرێکی سەرەکی دووبارە هێنانە کایەی دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکی سەربازی عەرەبی، ئه‌و بیرۆكه‌ش له‌وه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه هیچ وڵاتێكى عه‌ره‌بى ئه‌ندامى ناتۆ نییه كه به‌هێزترین وڵاته‌كانى دینا تیایدا به‌شدارن له‌وانه ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا.
ئه‌و هێرشه‌ى كه هه‌فته‌ى رابردوو ئیسرائیل كردیه سه‌ر قه‌ته‌ر، وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانى هانداوه بۆ ئه‌وه‌ى هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كى له‌و جۆره دروستبكه‌ن چونكه پێیان وایه چیتر مه‌ترسیش له‌سه‌ر ئه‌وان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هێرشبكرێته سه‌ریان.
ع
بیروڕا



