کوردستانی

عومه‌ر فه‌قێ ده‌ستگیرده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


عومه‌ر فه‌قێ ده‌ستگیرده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

عومه‌ر فه‌قێ، بانگخواز دواى ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى رابردوو ستایشى سه‌دام حسێن، سه‌رۆكى رژێمى پێشووى به‌عسى رووخاوى كرد، له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ بڕیارى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌رچوو.

دوای سکاڵایەکی کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال، بەناوی کەسوکارانی ئەنفال، چالاکان و پێنج رێکخراوی جینۆساید، دادگای کەلار بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ عومەر فەقێ دەرکرد.

پێشتر عومەر فەقی لە چاوپێکەوتنێکدا ستایشی سەدام حسێنی کردبوو، ئه‌وه‌ش بووه‌ مایه‌ى نیگه‌رانى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان.

ع
Qaiwan
Qaiwan