کوردستانی
وەفدی دەم پارتی سەردانی ئیمراڵی دەکەنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا زانیاری نوێی لەبارەی سەردانی وەفدی دەم پارتی بۆ لای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ئیمراڵی بڵاوکردەوە.
ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا رایگەیاند "چاوەڕوان دەکرێت وەفدی دەم پارتی پێش نەورۆزی ئامەد سەردانی ئیمراڵی بکەن و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆببنەوەو بە پەیامێکەوە بگەڕێنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە " دوای تەواوکردنی هەموو ئەو کار و چالاکییانەی کە دەم پارتی لە نەخشە رێگاکەیدا پێشتر بڵاویکردووەتەوە و زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیداری جەماوەریی لە خۆدەگرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە،2025/2/27، وەفدێکی حەوت کەسی کە هاوسەرۆکانی دەم پارتی تێدابوو، سەردانی ئیمراڵییان کرد و دیداریان لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجامدا، هەمان رۆژ بانگەوازە مێژووییەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان بە ناونیشانی بانگەوازی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بڵاوکردەوە.
ب ح

بیروڕا