کوردستانی
مەسەدە دەستووری نوێی سوریا رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/3/13، لیژنەی نووسینەوەی دەستوری نوێی سوریا، رەشنووسی دەستووری ئاڕاستەی ئەحمەد شەرع سەرۆكی دەسەڵاتی راگوزەری سوریا كرد و هێزە کوردییەکانیش دەستوورە رەتدەکەنەوە.
ئەنجومەنى سوریاى دیموکرات (مەسەدە) رایگەیاند " ئەحمەد شەرع، سەرۆکى دەسەڵاتی راگوزەرى سوریا هەمان رەفتارى بەشار ئەسەد سەرۆکى پێشووى وڵاتەکە دووبارە دەکاتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو یاسا و رێسایانەی لە دەستوورەکەى ئەحمەد شەرعدایە، هیچ جیاوازییەکى نییە لەگەڵ ئەو دەستوورەى بەشار ئەسەد واژۆی لەسەر کردبوو".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو رەشنووسی ئەو دەستوورەی بۆ قۆناغى راگوزەرى سوریا نووسراوە لەگەڵ رێککەوتنەکەى نێوان مەزڵوم عەبدى و ئەحمەد شەرع یەکناگرێتەوە".
ب ح

بیروڕا