کوردستانی
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده جولوبه‌رگى قوتابیان ده‌گۆڕێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریداوه بۆ ساڵى ئاینده جلوبه‌رگى قوتابیان بگۆڕێت و بازرگانانیشى ئاگاداركردووه‌ته‌وه.
ڕاگەیەندراوێک لە دیوانی وەزارەتی پەروەردەوە:
دیوانی وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری بەخێوکارانی قوتابیان و خوێندکاران و ئەو بەڕێزانەش دەکاتەوە، کە بازرگانی جلوبەرگی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی دەکەن. کە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ ( واتا ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦ ) وەک ساڵانی ڕابردوو دەبێت، بەنیازین گۆڕانکاریی لە دیزاین و ڕەنگی جلوبەرگی منداڵانی باخچە و قوتابیان و خوێندکاران بکەین ؛ وەک ئەوەی لە یاسا و ڕێنماییەکان هەیە، لامان پەسەند بوو، کە هەر بەڕێزێک لەو بوارە کار دەکات زیان نەکات و لە ئێستاوە ئاگاداربن .
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دیوانی وەزارەتی پەروەردە.
ع
بیروڕا



