کوردستانی
مه‌ترسییه‌كه‌ى كاره‌باى پرۆژه‌ى رووناكى راگه‌یه‌ندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، له مانگى حه‌وت و هه‌شت له وه‌رزى هاوین، هه‌روه‌ها له مانگى 12 و تا مانگى سێ خه‌ڵك بۆى ده‌رده‌كه‌وێت چ پاره‌یه‌كى كاره‌باى پرۆژه‌ى رووناكى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
عومه‌ر گوڵپى، ئه‌ندامی پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان به مه‌ودا میدیاى رایگه‌یاند "پرۆژه‌ى رووناكى بازرگانییه و ئامانج لێى رووتاندنه‌وه‌ى گیرفانى خه‌ڵكه نه‌ك خزمه‌تكردنى خه‌ڵك".
وتیشى "به‌پێى دوایین پسوڵه‌ى كاره‌با كه بۆ پرۆژه‌ى رووناكى گه‌ڕاوه‌ته‌وه، یه‌ك كیلۆ وات 100 دینار دیاریكراوه، به‌و پێیه مانگانه هه‌ر ماڵێك سه‌رو 200 هه‌زار بۆ 250 هه‌زار و زیاتریشى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه".
باسى له‌وه‌شكرد "زیاتر له مانگێكه پرۆژه‌ى رووناكى بۆ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى سلێمانى دانراوه تا ئێستا پاره‌ى كاره‌بایان بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئێستا كه وه‌رزی به‌هاره خه‌ڵك نه فێنككه‌ره‌وه، نه گه‌رمكه‌ره‌وه به‌كارناهێنن، ده‌رناكه‌وێت كه ئه‌و پرۆژه‌یه چۆن گیرفانى خه‌ڵك ده‌ڕوتێنێته‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له هاوین مانگى شه‌ش و حه‌وت و هه‌شت كه خه‌ڵك فێنككه‌ره‌وه به‌كارده‌هێنێت، له وه‌رزى زستانیش مانگى 12 بۆ سێ كه خه‌ڵك گه‌رمكه‌ره‌وه به‌كارده‌هێنێت، بڕى راسته‌قینه‌ى پاره ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌ند له‌سه‌ر خه‌ڵك ده‌كه‌وێت".
ع
بیروڕا



