عیراقی
نوری مالیكی هۆشداری توندی دایە كازمی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی دەوڵەتی یاسا لە عیراق لە هۆشدارییەكدا بۆ سەرۆكی راسپێردراوی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەڵێت، پێویستە بە ڕێككەوتن لەگەڵ لایەنەكان وەزیرەكان دابنرێن.
نوری مالیكی، سەرۆكی دەوڵەتی یاسا لە عیراق لە هۆشدارییەكدا لە بارەی دۆخی عیراق و هەڵبژاردنی پێشوەختە و كابینەی نوێی حكومەتی عێراق دەڵێت "دەوڵەتی یاسا نابێتە رێگر لە بەردەم هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەگەر لە عیراق ئەنجام بدرێت".
هەروەها باسی لەوەشكردووە "پێویستە مستەفا كازمی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق بە رێككەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان وەزیرەكان دیاری بكات".
ئەو هۆشدارییەی مالكی لە بارەی نەبوونە رێگر لە بەردەم هەڵبژاردنەكان بۆ ئەوەیە تا وەزیرەكان بە رێكەوتن دابنیرێن و دەوڵەتی یاسا خۆی وەزیرەكانی خۆی دەستنیشان بكات.