کوردستانی
لە كۆتاییدا پە.كە.كە كۆنگرەی بەست و بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

لە كۆتاییدا پە.كە.كە كۆنگرەی بەست و بڕیاریدا
پە.كە.كە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند" دوازدەهەمین كۆنگرەیان بەسەركەوتوویی ئەنجامداوە و لە رۆژانی داهاتووشدا ئەنجامەكەی بۆ رای گشتی بڵاو دەكەینەوە.
ئەمەش دەقی راگەیەندراوەكەیە وەك خۆی
دوازدەهەمین كۆنگرەی پ.ك.ك لە رۆژانی 5 تا 7ی ئایار، لە هەرێمەكانی پاراستنی میدیا بە سەركەوتوویی بەڕێوەچوو، كۆنگرە بە بەشداریی نوێنەرانی هەموو بوارەكانی كاركردن، لە دوو شوێنی جیاوازدا و بە شێوەی هاوتەریب ئەنجامدرا.
دوازدەهەمین كۆنگرەی پ.ك.ك، لەسەر بانگەوازی رێبەر كۆبووەوە و سەرەتا بە پەرۆش و رێزەوە سڵاوی لە رێبەر ئاپۆ كرد و ئەو دید و پێشنیارانەی رێبەر كە پێشكەشی كۆنگرەی كردبوون، خوێندرانەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ كرا، هەروەها راپۆرتی كورتی كۆمیتەی ناوەندیی پەكەكەش لە كۆنگرەدا خوێندرایەوە و گفتوگۆی لەسەر كرا.
لەم چوارچێوەیەدا، دوازدەهەمین كۆنگرەی پ.ك.ك لەسەر بنەمای بانگەوازی رێبەرمان، بڕیاری گرنگی مێژوویی سەبارەت بە كارەكانی پە.كە.كە دەركرد.
دوازدەهەمین كۆنگرەی پ.ك.ك كە لە مانگی ئایار، مانگی شەهیداندا بەڕێوەچوو، یادی هەموو شەهیدانی قارەمانی 52 ساڵی تێكۆشانی مێژوویی بە رێز و خۆشەویستی و پێزانینەوە كردەوە. بانگەوازی لە گەلی نیشتمانپەروەرمان و هەموو هێزە دیموكراتی و سۆسیالیستەكان كرد كە بە دروستی خاوەندارێتی لە هەموو ئەو بەها نەتەوەیی و دیموكراتییانە بكەن كە لە ئەنجامی 52 ساڵی تێكۆشانی مەزندا، بەتایبەتی لەلایەن شەهیدەكانمانەوە، هاتونەتە ئاراوە و بیانژین و بیانژێنن.
دوازدەهەمین كۆنگرەی پ.ك.ك یادی شەهید سری سورەیا ئۆندەریشی بە رێز و پێزانینەوە كردەوە، كە یەكێك بوو لەو كەسانەی زۆرترین ماندووبوونی لە ئامادەكارییەكاندا كێشابوو، بانگەوازی لە هەمووان كرد كە بە هاوكاریی یەكتر كار بكەن بۆ سەرخستنی ئامانجەكانی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیی ئەو مرۆڤە بەڕێزە، كە 12 ساڵ هاوڕێیەتیی رێبەر ئاپۆی كردبوو.
زانیاری و بەڵگەنامەی فراوان و ورد سەبارەت بە ئەنجام و بڕیارەكانی دوازدەهەمین كۆنگرەی پ.ك.ك دوای یەكخستنی ئەنجامەكانی هەردوو شوێنەكە، لە داهاتوویەكی زۆر نزیكدا لەگەڵ رای گشتیدا هاوبەش دەكرێت.
لەسەر ئەم بنەمایانە، لە كەسایەتیی یەكەمین شەهیدی گەورەمان، هاوڕێ حەقی قەرەردا، جارێكی دیكە یادی هەموو شەهیدە قارەمانەكانمان بە رێز و پێزانینەوە دەكەینەوە و بانگەوازی لە گەلی نیشتمانپەروەرمان و دۆستە دیموكراتەكانمان دەكەین كە لە هەموو بوارەكاندا یادی شەهیدە قارەمانەكانمان بكەنەوە و تێكۆشان بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر زیاتر بەرزبكەنەوە.
ئ پ

بیروڕا