کوردستانی
تائێستا زانیوتە لە ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری چەند ئۆتۆمبێل هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی به‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان‌و راپه‌ڕینه‌وه (2.414.064) دوو ملیۆن و 414 هەزار و 64 كەسە، ژماره‌ی ئۆتۆمبێل له‌و سنوره‌دا 577 هەزار و 910 ئۆتۆمبێل و سوارڕەو هەیە، به‌م جۆره به‌نزیكه‌یی له‌هه‌ر چوار كه‌سێك كه‌سێك خاوه‌نی ئۆتۆمبێله.
له‌به‌رئه‌وه‌ی شاری سلێمانی به‌ده قه‌زای ده‌وروبه‌ری خاوه‌نی زۆرترین ژماره‌ی دانیشتوانه له‌و ژماره‌یه، كه ده‌كاته (1.589.405) یەك ملیۆن و 589 هەزار و 405 كەس، هه‌ربۆیه به‌شێكی زۆری ئۆتۆمبێله‌كان له ناو شاری سلێمانی و قه‌زاكانی ده‌وروبه‌ریدا به‌كارده‌هێنرێت كه ده‌كاته 380 هەزار و 344 ئۆتۆمبێل.
ئەوەی دەمێنێتەوە 197 هەزار و 477 ئۆتۆمبێلەكەی تر دابه‌شبون به‌سه‌ر سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه:
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه ژماره‌ی دانیشتوانی (122.413) كه‌سه (29.305) ئۆتۆمبێل تیایدا به‌كارده‌هێنرێت.
ئیداره‌ی راپه‌ڕین كه ژماره‌ی دانیشتوانی (403.382) كه‌سه (96.570) ئۆتۆمبێلی تێدایه.
ئیداره‌ی گه‌رمیان كه ژماره‌ی دانیشتوانی (298.864) كه‌سه (71.549) ئۆتۆمبێلی تێدایه.
ئه‌گه‌ر وا دابنێین له‌پێش كه‌ره‌نتینه له‌هه‌ر (100) ئۆتۆمبێل 80 ئۆتۆمبێل له‌جوڵه‌دا بوبێت كه‌واته له (80%)ی ئۆتۆمبێل له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌ك له‌جوڵه‌دا بوه.
به‌مشێوه‌یه ده‌بێت، پارێزگای سلێمانی كه خاوه‌نی (380.344( ئۆتۆمبێلی بوه، به‌به‌رده‌وامی 80%ی له‌جوڵه‌دابوه، ئه‌وا ده‌كاته (304.275) ئۆتۆمبێل.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه خاوه‌نی (29.305) ئۆتۆمبێل بوه، 80%ی به‌به‌رده‌وامی له‌جوڵه‌دابوه، كه ده‌كاته (23.444) ئۆتۆمبێل.
ئیداره‌ی راپه‌ڕین كه خاوه‌نی (96.570) ئۆتۆمبێل بوه، به‌به‌رده‌وامی 80%ی له‌جوڵه‌دابووه، كه ده‌كاته (77.256) ئۆتۆمبێل.
ئیداره‌ی گه‌رمیان كه خاوه‌نی (71.549) ئۆتۆمبێل بووه، به‌به‌رده‌وامی 80%ی له‌جوڵه‌دابووه، كه ده‌كاته (57.239) ئۆتۆمبێل.
به پێی به‌دواداچونه‌كانمان ده‌ركه‌وت كه له ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌دا جوڵه‌ی هاتوچۆ به‌رێژه‌ی 80% وه‌ستاوه، واته له‌هه‌ر 100 ئۆتۆمبێلێك 20 ئۆتۆمبێل له‌سه‌رشه‌قام بووه، به‌م جۆره كۆی گشتی ئۆتۆمبێل له هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا به‌م شێوه‌یه بووه : ئه‌وا كۆی گشتی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێل له‌سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی به‌مشێوه‌ییه بووه:
له‌سنوری پارێزگای سلێمانی كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی (1.589.407( كه‌سه، ژماره‌ی ئۆتۆمبێل (380.344) ته‌نها (76.069) جوڵه‌ی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قام هه‌بووه.
له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی (122.413) كه‌سه، خاوه‌نی (29.305) ئۆتۆمبێل بووه، ته‌نها (5.861) ئۆتۆمبێل له‌جوڵه‌دابووه.
له‌ئیداره‌ی راپه‌ڕین كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی (303.382) كه‌سه خاوه‌نی (96.570) ئۆتۆمبێله، ته‌نها (19.314) ئۆتۆمبێل له‌جوڵه‌دابووه.
له‌ئیداره‌ی گه‌رمیان كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی (298.864) كه‌سه، خاوه‌نی (71.549) ئۆتۆمبێله، ته‌نها (14.310) ئۆتۆمبێل له‌جوڵه‌دابووه.
به‌مجۆره بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه كۆی گشتی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێل له‌ژیانی رۆژانه‌دا له‌سنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان ته‌نها (115.554) ئۆتۆمبێل بووه، له‌كۆی (577.910) ئۆتۆمبێل.