کوردستانی

رێباز حەملان: حکومەتی هەرێم پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێباز حەملان: حکومەتی هەرێم پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووە
مەودا میدیا-

راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد کە بەغدا بۆ داهاتی ناوخۆ مامەڵەی بەسرە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەكات بەڵام بۆ مووچە بەپێچەوانەوە.

رێباز حەملان، راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "ئەو ئۆتۆمبێلانەی دارایی عیراق كە لە هەولێر دەبینرێن پارە ناهێنن بەڵكو لە لقی هەولێری بانكی ناوەندییەوە پارە دەبەنە موسڵ چونکە لە کاتی شەڕی داعش لقی بانکی ناوەندیی وێران بووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "مەسرور بارزانی داوای لە سودانی کردووە سەرجەم مووچەكانی ئەمساڵ خەرج بكات و ئەویش بەڵێنیداوە، چونكە داهات و نەوت رادەستی بەغدا كراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "سەرۆک وەزیرانی عیراق بەڵێنی بە وەزیرە كوردەكان داوە، كە دوو مووچە پێش هەڵبژاردن بنێرێت و ئەوانیش وەک حکومەتی هەرێم چاوەڕێی بەڵینەکەی سودانین".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan