کوردستانی

د.فەرهاد تۆفیق: تەعریبکردنی کوردستان بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


د.فەرهاد تۆفیق: تەعریبکردنی کوردستان بەردەوامە
مەودا میدیا-

وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد چەند ساڵێک لەمەوپێش لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریانداوە کە شوققە و خانوو نەکرێت بەناوی هاوڵاتیی عەرەبەوە.

د.فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارەکەیان لەپێناو پاراستنی پێکهاتەی شارەکان بووە تاوەکو هاتنی عەرەب کاریگەریی لەسەر گۆڕینی دیمۆگرافیا و ژمارەی پێکهاتەکان نەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بە داخەوە لەپێناو ساغکردنەوەی شووققە و ڤێلاکانیان بڕیارەکەیان راگرتووە بەبیانووی ئەوەی عەرەبەکان هاوڵاتیی عیراقین و هیچ بڕگەیەکی یاسایی نییە رێگە لە هاتنیان بگرێت، ئەمەش بووەتە هەڕەشەی لەناوچوونی نەتەوەیی، بۆیە دەبێت وەک بەرانبەرەکانیان بیربکەنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "بەڵام بەپێی ماددەی 23ی دەستووری بنەڕەتی عیراق خاوەندارێتیکردن بە مەبەستی گۆڕینی پێکهاتەی دانیشتووان قەدەغەیە، بەڵام بەهۆی لێشاوی هاتنی عەرەب و کڕینی موڵک پێکهاتەی دانیشتووانی شارەکانی کوردستان گۆڕاوە و ئەمەش دەبێتە کارەسات بۆ نەوەکانی داهاتووی کوردستان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan