ئابووری
هۆکاری رادەستنەکردنی 120 ملیارەکە ئاشکراکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
یاریدەدەری سەرۆكی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری دارایی سەبارەت بە دواكەوتنی ناردنی 120ملیار دینارەكە ئاشکرایکرد تاوەكو ئێستا نووسراوەكەی سودانی نەنێردراوە بۆ وەزارەتی دارایی عیراق بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێمیش 120 ملیارەكە بنێرێت.
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند "دوو هەفتە پێش ئێستا سودانی بەڵێنی بە وەزیرانی كورد لە کابینەکەی دابوو كە مووچە بنێرێت، بەڵام بەبێ هیچ هۆكارێک تاوەکو ئێستا نەنێردراوە و لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی هیچ گرفتێكی كەمی سیولە نییە و پارەی سێ مووچەش هەیە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " ئەوەی بەغدا بەرانبەر بە هەرێمی كوردستان ئەنجامیدەدات نادادپەرەوەرییەکی گەورەیە، چونكە بەغدا هەر داواكارییەكی هەبووبێت هەرێمی كوردستان جێبەجێی كردووە".
ئەوەشی خستەڕوو " چاوەڕوان بوون ئەمڕۆ نووسراوەكەی عیراق بگاتە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی بۆ ئەوەی 120 ملیارەكە بنێرین، بەڵام نووسراوەكە نەنێردرا و پێشبینی دەكات بكەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو".
ب ح

بیروڕا