ئابووری

هۆشداریی دەدرێتە هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداریی دەدرێتە هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری دارایی و بانک ئاشکرایکرد ماوەی دوو ساڵ دەبێت نرخی زێڕ و زیو بووە بە سەردێڕی هەواڵەکان و چەندین کەناڵی ناوخۆیی و هەرێمی و جیهانی بەرنامەی تایبەتیان تەرخانکردووە بۆ چاودێریکردنی ئەم کانزا گرانبەهایە.

گوڵاڵە سدیق، شارەزای بواری دارایی و بانک بە مەودا میدیای راگەیاند "نرخی بۆرسە جیهانییەکان هەمیشە دەستی کەس و لایەن و وڵاتانی زلهێزی لە پشتەوەیە و بە پەیامی ئەوان بازاڕەکان ئاڕاستە دەکرێت، لەئێستادا ئەمەریکا خاوەنی گەورەترین یەدەکی زێڕە کە هەشت هەزار و 133 تەنی مەتریە و تاوەکو ئێستا بەو نرخەی لە ساڵی 1971وە خەمڵێنراوە کە یەک ئۆنسە زێڕ بەرامبەر 42 دۆلار و 22 سەنتە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەندێک کەس پێیوایە پێشتر زێڕ بەرزی بەمشێوەیەی بەخۆیەوە نەبینیوە، بەڵام ساڵی 1980 نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 850 دۆلار بەرزبوویەوە کە بەرانبەر (سێ هەزار بۆ سێ هەزار و 500 ) دۆلاری ئێستایە، وە ئەگەر نرخی دیناری عیراقی لەو ساڵەدا هەژمار بکەن هەر 100 دۆلارێک بەنزیکەیی بەرانبەر 33 دینار بووە، واتە 850 دۆلار بەرامبەر 280 دیناری عیراقی بووە".

ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە هاوڵاتییان خۆیان لەم یارییە بەدووربگرن کە کەس نازانێت سەری لە کوێوە دەردەچێت، چونکە ئیشی زێڕ لای زەڕنگەرە یان ئەوانەی بە مامەڵەیەک ملیۆنەها دۆلار قازانج یان زەرەر دەکەن و هیچ باکیان پێی نیە، نەک هاوڵاتییەکی ئاسایی ئەگەر مامەڵەیەکی لەوشێوە بکات، دەبێت هەمیشە دەستی لەسەر دڵی بێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan