ئابووری

هەرێم 120 ملیارەکە رادەستی بەغدا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێم 120 ملیارەکە رادەستی بەغدا دەکات
مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم نووسراوی ناردنی 120ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا تەواو کردووە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "بڕیارە رۆژی یەکشەممە وەزارەتی داریی 120 ملیارەکە بۆ بەغدا بنێرێت، پارەکە بەشێوەی کاش رادەستی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق دەکرێت".

لای خۆیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند "وەزارەتی دارایی عیراق وردبینی له‌ لیستی مووچه‌ی مانگی ئاب (8) و ئەیلول (9)ی پێکه‌وه‌ کردووە و بەڵام بەهۆی نەبوونی پارەی کاش بەغدا ناتوانێت دوو مووچە پێکەوە بنێرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan