ئابووری

نرخی نەوت بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەرزبووەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەكشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركرد و نەوتی خاوی ئەمریكیش بەرزبوونەوەی تۆماركرد ئەوەش لەكاتێكدایە نرخی هەردوو جۆری نەوتی برێنت و خاوی ئەمریكی هەفتەی رابردوو بە تەواوی دابەزین.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز "ئەمڕۆ یەكشەممە، 26ی نیسان نرخی نەوتی جۆری برێنت كەمێك بەرزبووەتەوە و ئێستا یەك بەرمیل بە 21 دۆلار و 91 سەنتە".

هەروەها "نرخی نەوتی خاوی ئەمریكی 17 دۆلار و 19 سەنتە و هەر دوو جۆری نەوتەكەش كەمێك بەرزبوونەتەوە".

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە كاتێكدایە هەفتەی رابردوو یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكی بۆ خوار یەك دۆلار دابەزی، نەوتی برێنتیش بۆ 15 دۆلار دابەزی.
Qaiwan
Qaiwan