ئابووری
لە هەرێمی كوردستان 20 ملیار دينار زەكات و سەرفیترە دەبەخشرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرپرسێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەپێی خەمڵاندن لە هەرێمی كوردستان ئەمساڵ سەرو 20 ملیار دینار وەك زەكات و سەرفیترە دەبەخشرێت.
مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی خەمڵاندن، لەم مانگی ڕەمەزانەدا و پێش ھاتنی جەژن، موسڵمانانی ھەرێمی کوردستان بە ملیارەها دینار دەبەخشن".
ئەوەشی خستەڕوو "بۆ ئەمساڵ نزیکەی ١٠ ملیار دینار سەرفیترە، بەخەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت دەدرێت، بۆ زەكاتیش پێشبینی دەكرێت بڕەكەی بگاتە زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلار، لە كاتێكدا ساڵی 2010 لە نێوان 20 بۆ 30 ملیۆن دینار بەس زەكات دەبەخشرا ".
پێشتر لیژنەی فەتوا لە هەرێمی كوردستان، بۆ ئەمساڵ سەرفیترە بۆ هەر كەسێك 2500 دینارە، فیدیەی رۆژوو 2500 دینارە بۆ یەك رۆژ، هەروەها زەكات 5 ملیۆن و 500 هەزار ئەگەر ساڵی بەسەر هاتبێتەوە، بۆ یەك ملیۆن 25 هەزار زەكاتی دەكەوێت.