ئابووری
وەزیری دارایی باسى دابەشكردنی مووچەی نەكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەكشەممە، لە دوای كۆبوونەوەی وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان، كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیان ئەنجامدا.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لە كۆنگرە رۆژنامەنوسییەكەدا تەنیا باسی پرسی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی كرد و ئەو سەردانەی هەفتەی رابردوو ئەنجامیاندا بۆ بەغدا.
لە كۆنگرەكەدا وەزیری دارایی بە هیچ شێوەیەك باسی لە دابەشكردنی مووچە نەكرد كە زیاتر لە 45 رۆژ بەسەر دابەشكردنی مووچە رۆشتووە.
ئەوەش نائومێدی هاوڵاتیان و مووچە خۆرای لێكەوتوەتەوە و پێیان وایە حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای 45 رۆژ لە نەدانی مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2020 لە ئیفلاس بووندایە.