ئابووری

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
مەودا میدیا-

ئه‌مڕۆ دووشەممە 27ی نیسانی 2020 نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا بۆ‌ 24 دۆلار و 48 سه‌نت بەرزبووەوە، هەروەها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 15 دۆلار و 41 سەنتە.

ناجێگیری و به‌رزبوونه‌وه‌ و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ بڕی نه‌وتی به‌رهه‌م هێنراو و ئاسایشی  وڵاتانی بەرهەمهێن, هاوکات بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە زۆربەی وڵاتانی جیهانی و کەمکردنەوەی هاتووچۆ وایکردووە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت.
Qaiwan
Qaiwan