ئابووری

نەخۆشخانەكان چۆڵكران... هۆشداری دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەخۆشخانەكان چۆڵكران... هۆشداری دەدرێت
مەودا میدیا-

بەهۆی دابەشنەكردنی مووچە بۆ زیاتر لە 45 رۆژ، كارمەندان و پزیشكانی تەندروستی لە نەخۆشخانەی شارەزوور نەخۆشخانەیان چۆڵكرد و نەخۆش نابینن، ئەندامێكی لیژنەی تەندروستی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت، كارمەندان و پزیشكان مافی خۆیانە داوای مووچە بكەن، بەڵام دۆخەكەش هەستیارە.

سەندیكای كارمەندانی تەندروستی شارەزوور بڵاویكردەوە "هەموو لایەن ئاگاداردەكەینەوە كە مانەوەی كارمەندانی تەندروستی لە نەخۆشخانە بۆ بینینی نەخۆش نییە و تەنیا حاڵەتی فریاكەوتنە".

ئەوەش خراوەتەڕوو "پزیشكان مانیان گرتووە لە كاركردن و نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەكان نەكات".

زیاتر لە 45 رۆژە مووچە دابەش نەكراوە و كارمەندان و پزیشكانی تەندروستیش كە لەو دۆخە لە ریزی پێشوەی بەرنگاربوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا بوون دەڵێن چیتر ئامادەنین دەوام بەبێ مووچە بكەن.

هۆشیار ئیسماعیل، بڕیاردەری لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند، هەموو مووچەخۆرێك و كارمەندان و پزیشكانی تەندروستی كە ئەو ماوەیە دەوامیان كردووە، مافی خۆیانە داوای مووچە بكەن".

ئەوەشی خستەڕوو "ئیستا دۆخەكە مەترسیدارەو لە ناو نەخۆشیداین، پێویستە بە زووی ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت بۆ ئەوەی نەخۆشخانەكان چۆڵنەكرێن".

دوای 45 رۆژ لە پێنەدانی مووچە، تائێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی هیچ وادەیەكیان بۆ دابەشكردنی مووچە رانەگەیاندووە و بەغداش مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی راگرتووە كە بڕی 454 ملیار دینارەو مانگانە رەوانەی هەرێمی دەكات.

دواكەوتنی مووچە لە كاتێكدایە، كە تائێستا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەی ساڵی 2020یان وەرنەرگرتووە ئەگەرچی مانگی چوار بەرەو كۆتایی دەڕوات.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان