ئابووری

نرخی نەوت هاڕەیەكی گەورەی كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت هاڕەیەكی گەورەی كرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە دابەزینی تۆماركرد و دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوو لە بەرزبوونەوەدابوو.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز "ئەمڕۆ دووشەممە، 27ی نیسان, نرخی نەوتی برێنێت بۆ یەك بەرمیل لە بازاڕەكاندا بە 20 دۆلار و 36 سەنتە".

هەروەها "نەوتی جۆری خاوی ئەمریكی دابەزینی گەورەی تۆماركردووە و یەك بەرمیل بۆ 14 دۆلار و 89 سەنت دابەزیووە".

ئەو دابەزینە لە كاتێكدایە پێش چەند رۆژێك نرخی نەوتی برێنت بۆ 24 دۆلار و خاوی ئەمریكی بۆ نزیكەی 20 دۆلار بەرزبوونەوە.

تا دابەزینی نەوت بەردەوام بێت، كێشەی زیاتر بۆ مووچەی فەرمانبەرانی عیراق و هەرێمی كوردستان دروست دەبێت بەهۆی ئەوەی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن بۆ مووچەی فەرمانبەران.
Qaiwan
Qaiwan