ئابووری
مەرزێكی هەرێمی كوردستان و ئێران كرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان لەسەر داوای وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان مەرزێكی سنوری هەرێم و ئێرانی كردەوە.
لە نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان هاتووە "لەسەر داوای ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم، مەرزی شۆشمێ لە سنوری هەورامان لە شارۆچكەی تەوێڵە دەكرێتەوە".
باس لەوەشكراوە "سبەی سێ شەممە، 28ی نیسان دەكرێتەوە و ئەو مەرزە تەنیا جموجوڵی بازرگانی لەسەر دەبێت و رێنماییەكانیش جێبەجێ دەكرێن".
ئەوەش لە كاتێكدا رۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە مەرزی سەیرانبەن لە سنوری قەزای پێنجوێن كرایەوە بەڕووی جموجوڵی بازرگانی.